Skip to the content

رێوڕەسمێک لە ساڵیادی شەهیدی فەرماندە عەمید روکن لاوچاک بەڕێوەچوو

ڕۆژی ۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۳، لەساڵیادی شەهیدی فەرماندە عەمید لاوچاک، بە ئامادەبوونی ژمارەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی، رێوڕەسمێک بەرێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکە کە لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی رێکخرابوو، مستەفا چاوڕەش فەرماندەی فەرماندەیی یەکەکانی ۷۰ لە وتەیەکدا ڕۆڵی ۺەهیدی فەرماندە عەمید روکن لاوچاک و خانەوادەکەی بەرزنرخاند لە خەباتی پێشمەرگایەتی و خزمەتکردن بە خاک و خەڵکی کوردستان.

لە بۆنەکەدا وتاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەلایەن لیوا روکن نەجمەندین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان خوێندرایەوە.
جێگری سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەژیان و خەباتی پێشمەرگایەتی شەهید لاوچاک، لە پێشخستنی هێزی پێشمەرگەدا کرد، بەتایبەتی لەدوایین ئەرکیدا وەک سەرۆکی لیژنەی نۆژەنکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، رۆڵێکی پڕبایەخی هەبوو لە بەستانداردکردنی سەردەمیانەی سەنگەرەکان و لەو رێگایەشدا گیانی بەخاک سپارد. 

لەکۆتایشدا وتاری بنەماڵەی شەهید لەلایەن دکتۆر سەنگەر محەمەد رەفیق برای شەهید خۆێندرایەوە، سوپاسی بەشداری ئامادەبووان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کردو  لەو کۆڕە ماتەمییەدا و تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی ژیانی شەهید عەمید روکن لاوچاک و کۆچی ناوادەی بەخەسارەتێکی گەورەی بۆ بنەماڵەکەی و هێزەکانی پێشمەرگە لەقەڵەمدا.