Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی بەسەر کردەوە

ڕۆژی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەریی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، جێگری بەڕێوەبەری مەشقی سەربازیی وەزارەت، بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی بەسەر کردەوە، لەلایەن فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەکە پێشوازیی لێ کرا.

سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کەموکوڕی و گیروگرفتەکانی بنکەکە، بۆ ئەمەش سەرۆکی ئەرکان لە نزیکەوە گوێی لە داواکاری و پێویستییەکانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک گرت و بەڵێنی دابینکردنی پێویستییەکانی بنکەکەی دا.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کاروبارە ئیدارییەکانی بنکەکە کرا.