Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولی فیرقەکانی یەک و دووی پیادەی کرد

رۆژی ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان و نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠، فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادە و نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان، کۆبوونەوەی خولی فیرقەکانی یەک و دووی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەگەڕ خستن و رێکخستنی کارەکانی هەردووک فیرقەکە و جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی چالاک بوونیان بە خێرایی کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شێوازەکانی کارکردنی نوێیانە کرا، کە پێویستن بۆ رایی کردنی کارەکانی فیرقەکان بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە و تۆکمە.

سەرۆکی ئەرکان دەستخۆشی لە ستافی فیرقەکان کرد، بەوەی کە توانیویانە لە ماوەی رابردوودا هەنگاوی باش بهاوێژن و رێوشوێنی پێویستیشی دەستنیشان کرد بۆ کارکردن لەسەر کاراکردنی توانا مرۆییەکان لەناو فیرقەکاندا.