Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازی لە وەزارەت و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان، هاوکات بارودۆخی هەنووکەییی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان خرایە بەر باس و هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە.