فەرماندەی فیرقەی یەک پێشوازیی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ کرد
ڕۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن هۆگر سەڵاحەدین، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی ستافی فیرقە، پێشوازیی کرد لە لیوا ڕوکن عەبدولڵا ڕەمەزان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ و شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە کرد، دواتر تاووتوێی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو لا و ڕەوشی سەربازی و ئاسایشی عێراق کرا، هەردوو لا جەختیان کردەوە لە باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.