لە لیوای ٧ ی پیادە سمیناری (یاسای ناکۆکی چەکداری) بەڕێوەچوو
لە درێژەی کار‌و چالاکییە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی، رۆژی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، له باره‌گای لیوای ٧ ی پیاده لەسۆران ، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆشیاری نیشتمانی ، تیمی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە کوردستان، سمینارێك له ژێرناونیشانی (یاسای ناکۆکی چەکداری) بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی هۆشیاری نیشتمانی لیوای ٧ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌نجام درا.
عەقید مەولوود رەسوڵ، جێگری فەرماندەی لیوای ٧ی پیادە ، پێشوازی له تیمی خاچی سوور كرد كه پێکهاتبوون لە لوقمان رەشید، بەرپرسی بەشی هۆشیاری سەربازی، که‌ریم حەمەدەئهمین بەشی پارێزگاری ڕێکخراو، بەرهەم تاهر مه‌حمود لە بەشی راگەیاندنی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی.
لەو سمینارەدا جگە لە ئەفسەر و کارمەندانی بەشی هۆشیاری ژمارەیەکی تریش لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای ٧ ی پیادە ئامادەی بوون، لەلایەن تیمی خاچی سوورەوە لە چەند وانە و تەوەرێکدا، یاسا‌و بنەما سەرەکیەکانی یاسای ناکۆکی چەکدارییان بۆ بەشداربووانی سمینارەکە روون کردەوه، تیایدا بە وردی زانیاری و شرۆڤەی پێویستیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.
لە به‌شی كۆتایی سمینارەکەدا، به‌شداربووان بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه، چەندین پرسیار و سه‌رنجیان خسته‌ڕوو و له‌لایه‌ن تیمی خاچی سوور وڵامدرانه‌وه و گفتوگۆی زیاتریان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.
شایانی باسه سمیناری (یاسای ناکۆکی چەکداری) به‌رنامه و چالاكیه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كۆمیته‌ی خاچی سووره و تا ئێستا سمیناره‌كه له بەشێکی زۆری لیواکانی پیاده‌ی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌نجام دراوه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا سه‌رجه‌م لیوا و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه.