وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتنامەی هاوکاریی لەگەڵ ئینستیوتی کولتووریی کوردی ـ ئەمەریکی واژوو کرد
ڕۆژی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣، عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە ئازاد سەمین، بەڕێوبەری هەرێمی ئینستیوتی کولتووریی کوردی ــ ئەمەریکی کرد.
لە دیدارێکدا، عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی پێشمەرگە، یاداشتنامەی هاوکاریی دوولایەنەی لەگەڵ ئینستیوتی کولتووریی کوردی ــ ئەمەریکی واژوو کرد و بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت بە بایەخەوە لە گرنگیی یاداشتنامەکەی ڕوانی و واژووکردنی ئەم یاداشتنامەیەشی بە سەلمێنەری پێکەوەبوونی کۆمەڵگەی کوردی ئەمریکی زانی بۆ پاراستنی بەها گشتییەکان و پێکەوەژیانی کولتوورە جیاوازەکان و دەستەبەرکردنی دیموکراسیی گشتی، کە بنەمای هاوبەشن و پێویستە بەیەکەوە پارێزگارییان لێ بکرێت.