Skip to the content

کۆبوونەوەی مانگانەی فیرقەکانی ١ و ٢ی پیادە بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەواڵگری و بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی، بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی، بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەی مانگانەی فیرقەکانی ١ و ٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی هەردوو فیرقەکە، هەروەها تاووتوێی گیروگرفتەکان و پێویستییەکانی فیرقەکان کرا و ڕێگاچارەی پێویستیان بۆ دیاری کران.