Skip to the content

ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و پنتاگۆن تاووتوێ کران

ڕۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، باسیان لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، لە ژێر ڕۆشناییی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ئامادەکارییانەی کە کراون بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشننامەکەی نێوان هەردوولا، لەم بارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، بە ئامانجی ئەوەی بە خێرایی جێبەجێ بکرێن و پرۆسەکە بگەیەندرێتە ئەنجام.