ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بارەگای کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات
رۆژی ٢٨ی حوزەیرانی٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە بارەگای سەرەکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە جنێف، بەشی FAS , هێزە سەربازی و دەزگا ئەمنییەکانی خاچی سووری بەسەرکردەوە، کە ئەندامەکانیان سەرکردە سەربازییەکانن و لە ئێستادا خۆبەخشانە کاری مرۆیی ئەنجامدەدەن.
لەو سەردانەیدا ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەلایەن هەریەکە لە بەرپرسی بەشی هێزە سەربازی و دەزگا ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی گشتی هەمان بەش پێشوازی لێکرا.
لەمیانی گفتوگۆگانیشدا باس لە چەند بابەتێکی تایبەت بە پرسی سەربازی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و خاچی سووری نێودەوڵەتی کرا و هەماهەنگی و کاری زیاتری نێوان هەردوولا بە پێویست زانرا و جەختیش لە پابەندبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەیاسا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت یاسایی ناکۆکی چەکداری لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری دا پێشێل نەکرێن کرایەوە.