ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هەردوو کۆلێژی سەرکردایەتی و ئەرکانی پێشکەوتوو و ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی بەریتانی بەسەر دەکاتەوە
رۆژی ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، سەردانی هەردوو کۆلێژی سەرکردایەتی و ئەرکانی پێشکەوتوو و ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی سانتهێرستی بەریتانی کرد.
لەو سەردانەیدا ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە یاوەری پاشکۆی سەربازی عێراق و لیوا روکن هەژار عومەر، راوێژکاری سەربازی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، چاوی بە ژمارەیەک خوێندکار و ئەفسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کەوت، لەبارەی لایەنە جیاوازەکانی کۆلێژەکە بیروڕایان گۆڕیەوە و پاڵپشتی خۆی بۆیان دووپاتکردەوە.
هەر لەو دیدارەدا باس لە چۆنیەتی سود وەرگرتنی زیاتری پێشمەرگە لە کۆلێژ و ئەکادیمیا سەربازییەکانی پەیمانی ناتۆ و شانشینی بەریتانیا کرا.