Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆ بوونەوە

٢٤ی تەمموزی٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ جیم هنتر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەت کۆ بووەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە بەڕێوەبەری چاکسازی و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی و بەڕێوەبەری میرەی گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەران و ڕاوێژکاری وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە پرسی چاکسازی و پرسە داراییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان کرایەوە.