ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد
![](/media/21054/img_0957.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133341369710000000)
ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بە ئاراستەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
هەر لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جارێکی تر جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو لا کردەوە و ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانانیان بەرز نرخاند لە پاڵپشتی و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرجەم قۆناغەکاندا.