Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد

ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. 

لەو دیدارەدا  تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بە ئاراستەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

هەر لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جارێکی تر  جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو لا کردەوە و ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانانیان بەرز نرخاند لە  پاڵپشتی و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرجەم قۆناغەکاندا.