Skip to the content

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ گارنر، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا تاووتوێی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، هەردوو لا جەختیان کردەوە کە بە خێرایی پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بۆ یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

دواتر گفتوگۆیان لە بارەی ئەو ئامادەکارییانە کرد کە بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشتننامەکەی نێوان هەردوولا کراون.