Skip to the content

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەت، پێشوازیی لە محەمەد مەقلوت یاگوت، کونسوڵکاری گشتیی تورکیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، تاووتوێی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو لا کرا و زیاترکردن و باشترکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانیان بە گرنگ زانرا. دواتر گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی سنوورەکان و ناوچەکە کرد.