Skip to the content

بودجەی چوار ساڵی ئایندەی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ کرا

ڕۆژی ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیوا توانا سدیق، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و لیژنەی تاووتوێکردنی بودجە کۆبوونەوەیەکی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بودجەی چوار ساڵی ئایندەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

شایانی باسە دوای چەندین دیدار و کۆبوونەوەی پەیوەست بەو بابەتە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دواجار بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوە، بودجەی ساڵانی (٢٠٢٣، ۲۰۲٤، ۲۰۲٥، ۲۰۲٦) لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کراو دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.