Skip to the content

بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣، عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ دیرک بۆڵینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ دیرک بۆڵینگەری کرد، هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێ بۆ خواست و پیرۆزباییی دەستبەکاربوونیشی وەک فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی ڕاوێژکارانی وڵاتی ئەڵمانیای فیدراڵیشی کرد بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنی بەردەوامی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکاریکردنیان لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەگەدا.