Skip to the content

جێگری بەڕێوبەری مەشقی سەربازی پێشوازیی لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣، جەنەڕاڵ نیکولاند پیازێتی، جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوپەیمانان لە عێراق، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی مەشقی سەربازیی کرد و لە لایەن عەمید ئەحمەد سادق، جێگری بەڕێوبەرایەتیی مەشقی سەربازی و عەمید نیزام، بەرپرسی خولە ناوخۆییەکان پێشوازیی لێ کرا.

سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی خولەکانی شەڕی ناو شار و خولی نیشانەشکێنی کە تایبەت بە بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە لەم بوارانەدا، بە هاوبەشیی هاوپەیمانان و بنکەکانی مەشقی پیادە جێبەجێ دەکرێت.