Skip to the content

خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە گەڕایەوە

دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.

رۆژی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، دوای تەواو کردنی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەفسەرانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو.

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانە کرد و رایگەیاند: ''هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی (٧٠و ٨٠)ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.''

سەرۆکی ئەرکان دڵنیایی دا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ و نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش دەکەن.