Skip to the content

خولێکی دیکەى مەشقەکانی پێشمەرگە بە کۆتا هات

ڕۆژی ٢٠ ی تەممووزی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، خولی ڕاهێنانی تایبەت بە چەكی قورس، بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لیوای ١٨ و ١٩ ی پیادە وەزارەتی پێشمەرگە بە كۆتا هات.

شایانی باسە ئەم خولانە بە ئامادەبوون و هاوكاریی كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و بەڕێوەبەرانی مەشق و ڕاهێنانەكان و مامۆستایانی كۆمپانیای ئەمینتۆم بەڕێوە دەچێت.