Skip to the content

سیمیناری هۆشیاریی ژینگەیی بۆ لیواکانی ٢ و ١٠ و ١٥ی پیادە بەڕێوە چوو.

لە دووەمین هەنگاوی جێبەجێکردنی پرۆژەی زنجیرەسیمیناری هۆشیاریی ژینگەیی، کە بە سەرپەرشتیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجام دەدرێن، ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ١٥ی پیادە، سیمیناری هۆشیاریی ژینگەیی بۆ لیواکانی ٢ و ١٠ و ١٥ی پیادە بەڕێوە چوو.

لە سیمینارەکەدا، ٣٠ی ئەفسەری لیواکانی ٢ و ١٠ و ١٥ی پیادە بەشدار بوون، تیایدا لە لایەن ڕەزاق عەزیز، بەرپرسی فەرمانگەی هۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیی، چەند بابەتێکی تایبەت بە پاراستنی ژینگە خرانەڕوو، هەروەها ڕەگەزەکانی ژینگە و هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و شێوازی پاراستنی ژینگە بۆ ئامادەبووانی سیمینارەکە شی کرانەوە.