Skip to the content

سیمیناری هۆشیاریی ژینگەیی لە لیوای ٢١ ی پیادە بەڕێوە چوو

لە سێیەمین هەنگاوی جێبەجێکردنی پڕۆژەی زنجیرەسیمیناری هۆشیاریی ژینگەیی، کە بە سەرپەرشتیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ٢١ی پیادە، سیمیناری هۆشیاریی ژینگەیی بۆ لیوای ٢١ ی پیادە بەڕێوە چوو.

سەرەتا لە لایەن عەمید سالار مامەند وەیس، فەرماندەی لیوای ٢١ی پیادە پێشوازی کرا لە عەبدولرەزاق عەزیز، بەرپرسی فەرمانگەی هۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، دواتر سمینارەکە لە لایەن عەبدولرەزاق عەزیز، دەستی پێ کرد و چەند بابەتێکی تایبەت بە پاراستنی ژینگە خرانە ڕوو، هەروەها ڕەگەزەکانی ژینگە و هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و شێوازی پاراستنی ژینگە بۆ ئامادەبووانی سیمینارەکە شی کرانەوە کە زیاتر لە ٢١ ئەفسەر و پێشمەرگەی لیواکە تیایدا بەشدار بوون.