سەرۆکی ئەرکان بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی بەسەر کردەوە
ڕۆژی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەریی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، جێگری بەڕێوەبەری مەشقی سەربازیی وەزارەت، بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی بەسەر کردەوە، لەلایەن فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەکە پێشوازیی لێ کرا.
سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کەموکوڕی و گیروگرفتەکانی بنکەکە، بۆ ئەمەش سەرۆکی ئەرکان لە نزیکەوە گوێی لە داواکاری و پێویستییەکانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک گرت و بەڵێنی دابینکردنی پێویستییەکانی بنکەکەی دا.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کاروبارە ئیدارییەکانی بنکەکە کرا.