Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کرد

ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەریی لیوا توانا سدیق، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە وەزیری دارایی و ئابووری هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی بەرز نرخاند بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی بەشێکی هێزە جیاوازەکان بۆ ژێر بڕیارو ڕاسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆڵی وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە دا "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەمیشە  پاڵپشتیی لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، بە پێی توانا تەرخانی دارایی بۆ پڕۆژەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین کردووە".