Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە فیرقەکانی پیادەی کرد

ڕۆژی ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، نوێنەری فەرماندەییی هێزەکانی ٨٠، فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادە، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان، ژمێریاریی سەربازی و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی فیرقەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی میلاکاتیان کرا، پاشان میکانیزمێک بۆ چۆنییەتیی دروستکردن و زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان خرایە بەر باس و چەندین سەرنج و تێبینی لەبارەیانەوە خرایە ڕوو. لەمبارەیەوە  سەرۆکی ئەرکان، ستایشی کارەکانی هەردوو فیرقەی یەک و دووی پیادەی کرد و دروستکردنی ئەم دوو فیرقەیەی بە بناغەیەک دانا بۆ بەردەوامیدان بە زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان و هاوکات ڕێوشوێن و میکانیزمی  پێویستیش دەستنیشان کرا بۆ کارکردن لەسەر دروستکردنی فیرقەی نوێ لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا.