Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە ڕاوێژکاری نوێی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

رۆژی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوزای لەکۆڵۆنێڵ میشێڵ گاچێرۆ ڕاوێژکاری نوێی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە ئەنتۆنی سینۆت، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لیوا حافز محەمەد عەلی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان و میجەر چاد ترۆسلو، یاریدەدەری پاشکۆی سەربازی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەیبوون، وێڕای ناساندنی کۆڵۆنێڵ میشێڵ گاچێرۆ وەک ڕاوێژکاری نوێی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و برگەکانی ئەو پرۆسەیە کرایەوە و تیشک خرایە سەر بەرنامەو پلانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ میشێڵی کرد و ئامادەیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی نیشاندا بۆ کاری پێکەوە کارکردن لە پێناو خێراکردنی پڕۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکان، هاوکات دووپات لەگرنگی بەردەوامی پشتگیری هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لە نێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.