سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە بەڕێوهبەری سەنتەری هەماهەنگی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە لیوا ڕوکن سەلمان محەمەد وەهەیب، بەڕێوبەری سەنتەری هەماهەنگی لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد.
لە دیدارێکدا کە لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لیوا حافز محەمەد عەلی، ئەمینسڕی سەرۆکایەتیی ئەرکان ئامادەی بوون، باشترکردنی پەیوەندییەکان و هەبوونی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر کرا، سەرۆکی ئەرکان وێڕای پیرۆزباییکردن و بەخێرهێنانی شاندی میوان، ئامادەییی وەزارەتی پێشمەرگەی پێشان دا بۆ زیاترکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچەکەدا.