Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن هۆگر سەلاحەدین، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی فیرقە، پێشوازیی کرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا، کە پێک هاتبوون لە کۆڵۆنێڵ تیم، ڕاوێژکاری سەربازیی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی پێویستیی هەبوونی یەکەی سەربازیی فیرقە بۆ بەهێزکردنی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، هەروەها چۆنیەتیی بەرەوپێشبردنی کارەکانی فیرقە لە ڕووی مەیدانی و کاروباری کارگێڕی تاووتوێ کران.

لە کۆتاییی دیدارەکەشدا، شاندی میوان سەرجەم بەشەکانی فیرقەی یەکی پیادەیان بەسەر کردەوە.