Skip to the content

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک ژمارەیەک تەقەمەنی و مینی چێنراویان لەناو برد

بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و نەهێشتنی ئەو تەقەمەنی و مینە چێنراوانەی کاتی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لەو ناوچانە، ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣، تیمەکانی ئەندازەی فەرماندەییی ھێزەکانی پشتیوانیی یەک، لە سنووری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەکانی دەوروبەریان، بە دەرھێنان و لەناوبردنی کۆمەڵێک تەقەمەنی و مینی چێنراو بە شێوەیەکی سەربازی هەستان، تاوەکوو خەڵک لەو ناوچانە چیتر نەبنە قوربانیی ئەو تەقەمەنی و مینە چێنراوانە.

ئەو مین و تەقەمەنییانە، پاشماوەى شەڕی عێراق-ئێرانە و ساڵانە چەندین کارەساتی لێ دەکەوێتەوە و بەشێک لە ھاووڵاتییان دەبنە قوربانی.