Skip to the content

لە میحوەری گوێر ــ مەخموور پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بەرپا کرد

لە درێژەی ئەو هاوکاری و هەماهەنگییە هاوبەشانەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، کاتژمێر ٦ی بەیانیی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣، هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە سوپای عێراقی، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکانی گوێر، شەنەف، زابی بچووك، بەڕێوە برد.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، گەڕان و پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەی دیاریکراو بوو، بە مەبەستی ڕاماڵینی تیرۆرستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانیان.

ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی بوو لەگەڵ بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی مەخموور؛ لە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات و ناوچەکە بە تەواوی کێوماڵ کرا.