هێزی پێشمەرگە لەسەر ناساندن و کۆگاکردنی جۆرەکانی تەقەمەنی ڕادەهێنرێت
بەمەبەستی شارەزابوون لەسەر ناساندن و کۆگاکردنی تەقەمەنییەکان، کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی مەشق و راهێنانێکی تایبەت لەسەر جۆری چەکەکان و شێوازی کۆگاکردنیان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و رۆژی ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣یش بە بۆنەی کۆتایی هاتنی خولەکەوە مەراسیمێکی تایبەت بەو بابەتە بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ٢١ پیادەی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشداربوون و بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی پڕاکتیکی لەلایەن شارەزایان و راهێنەرانی بە ئەزموونی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی مەشق و راهێنانیان پێکرا.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی لیوا رەفعت عومەر، بەڕێوبەری میرەی گشتی و عەقید فەرمان زراری، جێگری میرە و کۆڵۆنێڵ میشێڵ گاچێرۆ، بەرپڕسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەنتونی سینۆت، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا،
ئەو خولانە لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەتە لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەهاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت، بۆ ئەوەی پێشمەرگە ئەزموون شارەزایی زیاتر وەربگرێت لەسەر ئامێرو پێدایستیەکانی هێزی پێشمەرگە.