Skip to the content

پشکنینی کتوپڕ بۆ لیوای ١١ی پیادە کرا

ڕۆژی ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، پشکنینێکی کتوپڕ بۆ لیوای ١١ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

لیژنەکە پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پێشووتر پشکنینی فێرکارییان بۆ تەواوی بەشەکانی لیواکە کردبوو، کە تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دابوو، ئەم پشکنینە لەناکاوەش، وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی ڕۆژانەی لیوای ١١ی پیادە کرا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکە تا چەند جێبەجێ کراون.