Skip to the content

پێشمەرگەیەک کولتووری کوردەواری بردە کۆلێژی ساندهێرستی شاهانەی بەریتانیا

وەک نەریتێکی ساڵانە، کۆلێژی سەربازیی ساندهێرستی شاهانەی بەریتانیا، ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، فیستیڤاڵێکی تایبەت بە ناساندنی کولتوور و دابونەریتی میللەتان لەو کۆلێژە بەڕێوە برد.

لە فێستیڤاڵەکەدا (ژیر بەختیار محەمەد)، وەک پێشمەرگە و فێرخوازی کۆلێژەکە بەشداریی ئەو چالاکییە کولتوورییەی کرد، لە ڕێگای نمایشکردنی خواردن و دابونەریتەکان، بەشێک لە کولتووری کوردی و کوردستانی بە فێرخوازانی وڵاتانی تر ناساند.

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بۆ ناساندنی کولتووری گەلان بەڕێوە چوو، لە ناویشیاندا کولتووری کوردستان، کە بووە مایەی ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی بەشداربووان.