Skip to the content

کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەت بەڕێوە چوو

ڕۆژی١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، وەک نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕاوێژکاران، شەشەم کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەت بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان، ژمێریاریی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاک و خۆبەخشەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی میلاک و پلاندانان و ئەشغاڵی سەربازی، چاکسازی، گەیاندن و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە و پرسە داراییەکان کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ماوەی ڕابردوو کرا و جەخت لە جێبەجێکرن و بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو کرایەوە، پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین سەرنج و پێشنیار خرایە ڕوو، هاوکات هەماهەنگیی زیاتری نێوان فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە سەربازییەکان بە پێویست زانرا.