Skip to the content

گرووپی کاری سەنتەری ئۆپەراسیۆن کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دا

ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن یوسف مامک، بەڕێوبەری بنکەی ئۆپەڕاسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا ڕوکن کارزان شەقڵاوەیی، بەڕێوبەری میلاکات و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت و بەرپڕسی جوڵەکانی فیرقەی (١و٢)ی پیادە و نوینەری هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەبارەی بەدواداچوونی گرووپی کاری سەنتەری ئۆپەراسیۆن بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کارەکانی سەنتەری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەوپێشچوونی کاروباری فیرقەکان و چۆنییەتیی ڕاییکردنی ئەرکەکانیان خرایە بەر باس، هاوکات تاووتوێی ئۆپەراسیۆنی وێنەیی لەسەر ئاستی فیرقەکان کرا، کە بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیک ساز بکرێت.