بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە کرد
ڕۆژی١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزی ٧٠ی پێشمەرگە کرد.
لە دیدارێکدا بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەت و پاشان بارودۆخی سەربازیی هێزی پێشمەرگە و هەوڵەکانی وەزارەت بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەر باس.
لە کۆتاییی کۆبوونەکەدا هەردوو لا بە گرنگییەوە لە پڕۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەیان ڕوانی و هەبوونی هێزێکی یەکگرتووی پابەند بە دیسپلینی سەربازی کە لەژێر بریارو ڕاسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت بە پێویست زانی بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان، هاوکات ئامادەییی هەموو هێزەکانیش دووپات کرایەوە لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی بۆ یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە.