Skip to the content

دیاریی وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش بە زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی کرا

ڕۆژی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوا حافز محەمەد عەلی، ئەمینسڕی سەرۆکایەتیی ئەرکان بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەریی عەمید سادق ئەحمد خۆشناو، جێگری بەڕێوبەری مەشقی سەربازی و عەقید سەعدوڵڵا ڕەمەزان، بەڕێوبەری سەنتەری زمان، سەردانی زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتییان کرد؛ لە لایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هادی مەهدی ئەحمەد، پێشوازییان لێ کرا.

ئامانج لە سەردانەکەدا، پێشکەشکردنی خەڵات و دیاریی وەزارەتی پێشمەرگە بوو، بە زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی، کە لە ماوەی ڕابردوو هاوکار بوونە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردنی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە بۆ خولی ٨٤ی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا.