سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەڵمانیا کرد
ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە تیمێکی سەربازی سوپای ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ توم، ئەفسەری دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوو، کۆڵۆنێڵ توم کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بە سەرۆکی ئەرکان ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ تۆماسی وەک جێگرەوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ناساند.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سوپاس وەزارەتی پێشمەرگەی بە کۆڵۆنێڵ توم، گەیاند و ستایشی ئەرک و ماندووبوونی ماوەی ڕابردوودا کرد و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوو بۆ خواست و بەخێر هاتنی کۆڵۆنێڵ تۆماس، کرد کە وەک ئەفسەری دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان وەزارەت و تیمی سەربازی سوپای ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان دەست بەکاردەبێت.

سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەشدا کە هەماهەنگی و هاوکارییەکانی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی، بەتایبەت کە پاڵپشتە لۆجستییەکانی تیمی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کاریگەری هەبووە لە گەشەسەندنی کەرتی تەندروستی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.