سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد
![](/media/20183/img_0846.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133301217690000000)
رۆژی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوزای لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا کۆڵۆنێڵ سانبۆرن، بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و بڕگەکانی ئەو پرۆسەیە کرایەوە و هاوکات تیشک خرایە سەر بەرنامە و پلانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە.
لەتەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنان و زیادکردنی فرقەکان و ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی وەزارەت لەو بارەیەوە کرایەوە و دووپات لەگرنگی بەردەوامی پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.