لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە دوو خولی جیاواز هات
لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی بنەڕەتی بۆ سریەی کۆماندۆی لیوای ١٢ی پیادە و خولی پێشکەوتوو بۆ فەوجی ٢ی لیوای ١٨ی پیادە هات.
لە خولی سریەی کۆماندۆی لیوای ١٢ی پیادە، ٨٦ پێشمەرگە و کارمەند بەشداربوون بۆماوەی ٧ هەفتە بەردەوام بوو.
لە خولی پێشکەوتووی فەوجی ٢ی لیوای ١٨ی پیادە، ٤٥٦ پێشمەرگە بەشداربوون، خولەکە بۆمای ٧ هەفتە بەردەوام بوو.
ئامانج لە مەشق و ڕاهێنانەکان، بەرزکردنەوەی توانا جەستەیی و سەربازیەکانی بەشداربووان بوو.