Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کۆتایی بە خولێکی بنەڕەتی سریەی کۆماندۆی لیوای ١٩ی پیادە هات

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، رۆژی٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆتایی بە خولێکی بنەڕەتی هات.

لە خولەکەدا سریەی کۆماندۆی لیوای ١٩ی پیادە بەشدار بوو، بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا مەشق و راهێنانی جەستەیی و پڕاکتیکی بە بەشداربووان کرا، هەروەها بەشێوەی تیۆری وانەیان پێ وتراوەتەوە، ئەمەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا جەستەیی و سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەیە.