Skip to the content

لە میرەی گشتی چەند خولێکی جۆراوجۆر بەکۆتا هاتن.

ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازی، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوبەری میرە و کۆڵۆنیڵ ئولف، ڕاوێژکاری سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا و مێجەر کار، بەرپرسی تیمی هاوکارییەکان لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ڕاهێنەرانی کۆمپانیای DBBی ئەمریکی، مەراسیمی کۆتاییهاتنی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی ئالیات و چۆنیەتیی چاککردنەوەیان و خولی کۆگاکردن و شێوازی هەڵگرتن و خولی ئیدامە و لۆجستی بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندی لیواکانی پیادە و هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

خولی ئالیات و شێوازی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی بۆ ٢٣ کارمەندی لیواکانی پیادە و هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، خولی کۆگاکردن و خولی ئیدامە و لۆجستی بۆ ١٩ ئەفسەر و کارمەندی لیواکانی ١٩٫١٨٫٣ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو کە بۆ ماوەی چوار هەفتە بە شێوەی زانستی سەربازی، بە شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی کەلوپەلی یەدەگ ڕاهێنران.