Skip to the content

لە چیای سەفین پێشمەرگەکانی ٢٨ یەکە و بەڕێوبەرایەتیی وەزارەت شاخەوانییان کرد

بە ئامانجی بەرزکردنەوە و گەشەپێدانی توانای جەستەییی هێزی پێشمەرگە، ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی عەمید ئەحمەد غازی، بەڕێوه‌بەری وەرزش و یارییەکان و عەمید ئەنوەر، جێگری بەڕێوه‌بەر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوه‌بەرایەتییەکە، پێشبڕکێی شاخەوانی لە چیای سەفین بۆ ٢٨ یەکە و بنکەی مەشق و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لەم چالاکییەدا ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە و لیواکانی پیادە و بنکەکانی مەشق بە درێژاییی ٥ کیلۆمەتر بەسەر چیای سەفیندا هەڵ زنان و پیادەڕەوییان کرد؛ لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکاندا دابەش کرا.