ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، ڕاوێژکاری بەرگری شانشینی یەکگرتوو، بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەتایبەتی هێزەکانی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوانیان کرایەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا تیشکخرایە سەر کاروباری پێشمەرگە و هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی لە ڕووی چاکسازی و پڕۆسەکانی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە.

لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، سوپاسی بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیای کرد، بۆ ئەو هاوکاری و پاڵپشتیانەی لەقۆناغە جیاوازەکان پێشکەشی پێشمەرگەیان کردووە، هیواشی خواست لە ئەرکی داهاتوویدا سەرکەوتوو بێت.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لەماوەی ڕابردوودا هەماهەنگی باشیان لەگەڵ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بەتایبەتی ئەمینداری گشتی هەبووە و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوامبن .