ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد
![](/media/20186/img_0849.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133302952130000000)
رۆژی ١ی حوزەیرانی ،٢٠٢٣ لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پيشمەرگە، پێشوزای لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و بڕگەکانی ئەو پرۆسەیە.
زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان و هەوڵەکانی تری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەپێناو رێکخستنی سەرجەم هێزەکان، تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی ئەمینداری گشتی و شاندەکەی هاوپەیمانان بوو.