Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەی دیدارەکانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسان و ڕاوێژکارانی تیمی هێزەکانی هاوپەیمانان، رۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد.

لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرایەوە و تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەت لەبارەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی بە ئاراستەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

هەر لەدیدارەکەدا ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیان بەرز نرخاند لە هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هەرێمی کوردستان بەگشتی، کە لە قۆناغە جیاوازەکان پاڵپشت و پشتیوان بوون.