Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایشی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرد

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ سن بوڕن، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایشی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرا؛ جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی شاندی میوان هیوای خواست هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پشتیوانییان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەویش لەپێناو سەرخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی کۆڵۆنێڵ سن بوڕن ـی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە پشتیوانیکردن و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، هیواشی خواست لە ئەرکی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت.

لە کۆتاییی دیدارەکەشدا هەردوولا سوپاسنامە و دیاری ڕێزلێنانیان بە یەکتر بەخشی.