Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد

ڕۆژی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد کە پێک هاتبوون لە کۆڵۆنێڵ توم، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.

لەو دیدارەدا  ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی کۆڵۆنێڵ توم و دەستبەکاربوونی کۆڵۆنێڵ تۆماسی لە شوێنەکەی، پیرۆزبایی لە سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هاوکات لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ڕۆڵی هێزەکانی سوپای ئەڵمانیای فیدراڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتیکردنیان لە پلانی ستراتیژیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەگەدا.