Skip to the content

بریکاری وەزارەت پێشوازی لە راگرانی کۆلێژەکانی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان کرد

رۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە لیوا نەزیر عاسم گۆران، راگری کۆلێژی سەربازی ٢ی زاخۆ، لیوا سەلاح زاهیر، راگری کۆلێژی سەربازی ٣ی قەڵاچوالان کرد.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی کۆلێژەکانی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان کرا و باسیان لە کەموکوڕی و پێداویستییەکانی کۆلێژەکان کرا.
 
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەت، ئامادەیی خۆی پیشاندا، بۆ چارەسەر کردن و دابینکردنی پێداویستییەکان، هەروەها تاوتوێی رێکخستنەوەی ڕێنمایی و مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان بۆ خولی ٢٩ی کۆلێژی سەربازی زاخۆ و خولی ٥ی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان کرا.